هەرمان – 17 ڕێبەندان هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوایی شاعری ناودار ئه‌حمه‌د موختار جاف
ئه‌حمه‌د موختار جاف لە شێعرەوە تا چیرۆک
ئه‌حمه‌د
موختار، کوڕی وه‌سمان پاشای گه‌وره‌ی جاف و عادڵه خانمه و برا بچووکی شاعیری ناوداری
کورد تاهیر به‌گی جافه. ساڵی 1898 له هه‌ڵه‌بجه له دایک بووه. هه‌ر له‌وێ ده‌ست
ده‌کا به خوێندن. بێجگە لە زمانی کوردی، فارسی و تورکی و عەرەبی و کەمێکیش ئینگلیزی
فێر ده‌بێت.
له
ساڵی 1919ه‌وه تا 1924، بۆ ماوه‌یه‌ک قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه و پاشان بووه به
نوێنه‌ر له پارله‌مانی عێراقدا.
ئه‌حمه‌د
موختار به‌گ ئاواتی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوون. خولیای ئه‌وه‌ی هه‌بووه که کاروانی پێشکه‌وتن
و مۆدێرنه وڵاتی کوردانیش بگرێته‌وه و خۆشی له‌و بواره‌دا، له دواڕۆژی نیشتماندا
جێی دیار بێ.
له
6ی شوباتی 1935دا له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا به گوللە‌ی چه‌کی ده‌ستێکی نادیار له سه‌ر
چۆمی «سیروان» ده‌کوژرێ و جوانه‌مه‌رگ ده‌بێت. له گوندی «عه‌بابه‌یلێ» له په‌نا گۆڕی
تاهیر به‌گی برایدا نێژراوه.
به
بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆکی «مه‌سه‌له‌ی ویژدان» له ساڵی 1970دا، ناوی چووه ڕیزی یه‌کێ
له پێشه‌نگه‌کانی چیرۆکی کوردییه‌وه.
ئەم
شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شێعری وتووە و سه‌ره‌ڕ‌ای شێعری دڵداری، ھەڵبەستە
نیشتمانییەکانی لە ڕیزی پێشەوەی ئه‌و چه‌شنه شێعره له سەرەتای سەدەی ڕابردوودا
دادەنرێن.
- 1400/11/16 11:05:02
- شناسه خبر : 038A40E1